دەربارەی ئێمە:

طاقە النجاح، کۆمپانیایەکی عێراقییە کە تەرکیزی کردۆتە سەر وزە، بونیادنانی ژێرخانی ئابووری، و وەبەرهێنان. ئێمە کاردەکەین لە بواری کارەبا، نەوت و گاز، خانووبەرە، تەکنەلۆژیای زیرەک، و بازاڕەکانی دارایی. ئامانجی ئێمە بریتییە لە پێشخستنی گەشەسەندنی بەردەوام لە عێراق لە ڕێگەی چارەسەرە داهێنەرانەکان وە بونیادنانی هاوبەشیەتی بەهێز و پابەندبوون بە پەرەپێدانی نیشتمانی.

دیدگا:

ئامانج:

بەها سەرەکییەکان

بەردەوامی:

ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی ئایندەیەکی پاکتر و بەردەوامتر لە وزە بۆ عێراق.

داهێنان:

ئێمە تەکنەلۆژیای نوێ و چارەسەری داهێنەرانە قبوڵ دەکەین بۆ بەرەوپێشچوون.

کاریگەری نەتەوەیی:

ئێمە بە ڕاستگۆیانە و دڵسۆزییەوە خزمەت بە گەل دەکەین لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ئاسایشی وزە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری.

پيشوازی بیری داهێنەرانە دەکەین

ئەگەر کەسيک بیرۆکەیەکی بەهێزی هەیە یان پڕۆژەیەکی بەڵێندەری هەیە، پێویست ناکات هاوبەشێکی بەردەوام بيت لە کارەکەمان بۆ ئەوەی کارمان لەگەڵ بکات. ئێمە کراوەین بۆ کەسانی خاوەن دید و پرۆژە- دەتوانیت ببیت بە بەشێک لە گەشتی ئێمە لە ڕێگەی بیرۆکەکانت.

تیمەکانمان لەسەر پڕۆژە دادەمەزرێن

ئێمە باوەڕمان بە یەک تیم بۆ هەموو ئیشيک نییە. هەر پڕۆژەیەک پێداویستی جیاوازی هەیە، بۆیە ئێمە تیمی گونجاو بۆ کارەکە پێکدەهێنین. تەنها تیمی بەڕێوەبەرایەتی سەرەکیمان جێگیرە – هەموو کەسێکی تر بەشدار دەبێت بە پێی پێویستی پرۆژەکە.

دەتوانیت لە هەر شوێنێکەوە لەگەڵمان کار بکەیت

شوێن ڕێگر نییە بۆ ئەوەی بەشێک بیت لە تیمەکەی ئێمە. چ لە عێراق بیت یان لە دەرەوە ، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە بەهایە کە بۆ تیمەکەمان زیاد بکەیت.

هەر پڕۆژەیەک شێوازی دارایی تایبەت بە خۆی دەبيت

ئێمە یەک مۆدێلی دارایی جێگیر بەکار ناهێنین بۆ پرۆژەکانمان. جۆری پڕۆژەکە و جۆری هاوبەشیەکەمان شێوەی کارکردنی لایەنی داراییەکەی دیاری دەکات – دەمانەويت دادپەروەرانەو گونجاو بێت.

کەسەکان و پەیوەندیەکانمان شوێنی کارکردنمانە

ئێمە زۆربەی کات لە ڕێگەی تۆڕی پەیوەندیەکانمانەوە کۆدەبینەوە، پەیوەندی بەردەوام و هاوکاری یەکتر دەکەین – شوێنی کارمان ئەوێیە کە بیرۆکەکانمان پێکەوە کۆدەبنەوە و پڕۆژەکانمان دەچنە بواری جێبەجێ بونەوە.

گرنگی بە سەلامەتی و ڕێکخراوەی دەدەین

هەر هەنگاوێک لە پڕۆژەکەکاندا دۆکیومێنت و ڕێکخراوە دەبێت. ئێمە سەلامەتی کرێکاران لە پێشینە دادەنێین و دڵنیا دەبین کە هەموو شتێک تۆمار کراوە و ئارشیڤ کراوە وەک بەشێک لە مێژووی کۆمپانیاکەمان.

بڕیارەکان پێکەوە دەدەین

بڕیارە گرنگەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیمان و بە ڕاوێژکاری نزیک لەگەڵ پسپۆڕانی هەر بوارێک دەدرێن. ئێمە باوەڕمان وایە بڕیاری باش لە هاوکاریەوە دێت.


بوارەکانی کارمان

کۆمپانیاکەمان لە پێنج کەرتی ستراتیژی کار دەکات بۆ پشتگیری گەشەسەندن و داهاتووی وڵاتەکەمان:

١. کەرتی کارەبا

١.٢. کارپێکردن و چاککردنەوە (O&M)

ئێمە خزمەتگوزاری پسپۆڕانە لە کارپێکردن و چاککردنەوەی وێستگەکانی وزە دابین دەکەین

  • پسپۆڕ لە وێستگەکانی وزەی گاز، بەتایبەت توربینەکانی GE frame 9E
  • هاوکاری بەهێز لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک GE و Mass Global

١.٣. پێوەری زیرەک

  • ئێمە هاوبەشی بازرگانین لەگەڵ کۆمپانیای صینی Sanxing Electric Co. LTD ، یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی پێوەری زیرەک لە جیهان
  • بە سەرکەوتووی پڕۆژەکانی پێوەری زیرەکمان لە هەولێر جێبەجێ کردووە
  • پێوەری زیرەک زیانەکانی کارەبا کەم دەکاتەوە، ڕێگری لە ساختەکاری دەکات، و ڕێگە دەدات بە پسووڵەی دادپەروەرانەتر – بەتایبەت یارمەتی خێزانەکانی کەم داهات دەدات

١.٤. ڕاوێژکاری وزە

  • تیمەکەمان پسپۆڕان و کەسانی ئەکادیمی بواری وزە لەخۆدەگرێت کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونیان هەیە
  • پشتگیری و کارمان لەگەڵ کۆمپانیا گەورە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانمان کردووە بە ڕاوێژکاری تەکنیکی و ستراتیژی
  • چارەسەری تایبەتمان دابین دەکەین بۆ پڕۆژەکانی وزە و ئاڵنگاریە ئاڵۆزەکان

١.٥ دابینکردنی کەرەستە

  • ئێمە کەرەستەی گرنگی کەرتی وزە  دابین دەکەین، لەوانە (وزەی خۆر، پێوەری زیرەک، پارچەی یەدەک، کەیبڵ، و کەلوپەلی دیکە)
  • پشتگیری کراوین لەلایەن تۆڕێکی بەهێزی هاوبەشانی و شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

٢. کەرتی نەوت و گاز

٢.٢ دابینکردن

ئێمە توانای دابینکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانی نەوتمان هەیە بۆ کڕیارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

٣. وەبەرهێنانی خانووبەرە:

نیشتەجێبوون پێداویستیەکی درێژخایەن و گەشەسەندووە لە عێراق:

  • ئێمە وەبەرهێنان و بونیادنانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکەین و بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەم کەرتە
  • ئامانجمان دابینکردنی چارەسەری نیشتەجێبوونی کوالێتی بەرزە کە پشتگیری هەوڵەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی نیشتمانی دەکات

٤. وەبەرهێنانی لە پشک و قەواڵە:

ئێمە باوەڕمان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا هەیە بۆ دەستگەیشتن بە هەلی وەبەرهێنانی نوێ:

  • پێویست بە زەوی، کەرەستەی خاو، یان ژێرخان نیە
  • هەلی ڕاستەوخۆ و کاریگەر دابین دەکات بۆ قازانج کردن
  • پۆرتفۆلیۆی ئێمە فراوان دەکات لە کەرتە فیزیکیەکانەوە بەرەو وەبەرهێنانی دارایی زیرەک و شیاوی گەشەسەندن

٥. توێژینەوە و پەرەپێدان :(R&D)

بەشی R&D بەشێکی سەرەکی کۆمپانیاکەیە لە ڕۆژی یەکەمەوە

  • پێداویستیەکانی بازاڕ و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان دەستنیشان دەکات
  • لێکۆڵینەوەی ئیمکانیەت و هەڵسەنگاندنی ئابووری ئامادە دەکات
  •  وردبینی پڕۆژە تەواوبووەکان دەکات بۆ دڵنیابوون لە فێربوونی بەردەوام
  • پشتگیری داهێنان دەکات لە هەموو یەکە بازرگانیەکان


پەیوەندی

زانیاری یاسایی

ناوی کۆمپانیا:

کۆمپانیای طاقە النجاح  بۆ بازرگانی کەرەستەی کارەبایی و بیناسازی/ سنوردار.

باری یاسایی:

کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە ژێر یاسا کارپێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان ولە عێراق.

ژمارەی تۆماری بازرگانی: ٢٠٢٤٠١٠٤٧٠٤٩٨٥·        ژمارەی تۆماری کۆمپانیا: ٣٧٢٣٤

ناونیشانی نووسینگە:

سەرەکی: خانووی B57 ، شاری قەیوان، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق

نوسینگەی هەولێر/ هیوا سیتی خانوی A97

ژمارەی تەلەفۆن:

9647701954515
9647505554515

ئیمەیڵ: